سەردانی بەڕێز کاک محمدی حاجی محمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

ئەمڕۆ ، گوڵەخانە ..

ھاوڕێ لەگەڵ عەقید مصطفی گەرمیانی ، سەردانی بەڕێز کاک محمدی حاجی محمود سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ـمان لە گوندی گوڵەخانەی دەڤەری شارەزوور کرد .

لە دیدارێکی دۆستانەدا باسمان لە بارودۆخی عێراق و ھەرێمی کوردستان و پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق کرد ..

کاکە حەمە لای کەس و کاری ئەنفالکراوەکان ڕەمزێکی نەتەوەیی و سەرکردەو پێشمەرگەیەکی خاکی و خۆشەویستە ، ھەموو ساڵێک لە ٤/١٤ سەردانی مەزاری شەھیدانی ئەنفال لە ناحیەی ڕزگاری دەڤەری گەرمیان دەکات بۆ ئەم ھەڵوێستەیان بەناوی کۆمەڵەی داکۆکیکار لە پرسی ئەنفال سوپاسی بەڕێزیانم کرد ..

لەکۆتایدا بە سوپاسەوە بەڕێزیان بەرگی پێنجەمی کتێبەکەی خۆی ( ڕۆژ ژمێری پێشمەرگەیەک ) یان پێشکەش کردین ..

شوان کەلاری

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ..