پرسەنامە و سەرەخۆشێ بۆ گیان لە دەست دانی پێنج پێشمەرگەی لیوای پێنجی پیادە

گیان لە دەست دانی پێنج پێشمەرگەی لیوای پێنجی پیادە بە ڕووداوی ھاتووچۆ لە سەر ڕێگەی نێوان دەربەندیخان/سلێمانی جێگەی داخ و نیگەرانییەکی زۆرە بەداخەوە ،جادەی کەلار / سلێمانی بووەتە ( مۆتەکە ، کابووس)ێک و ڕۆژانە بریندار و جەنازەمان بۆ دەنێرێتەوە ، حەق وایە ئیتر حکومەتی ( ھەرێم ئەگەر ھەرچی پرۆژە ھەیە ڕایان گرتبێت) خەمێکی ئەم جادەیە بخۆن ، تەواو کردنی ئەم جادەیە کە ١٠ ساڵ زیاترە کاری تیادا دەکرێت بوەتە ئەرکێکی ئەخلاقی

خۆم بە ھاوبەشی خەمی کەس و کاریان دەزانم ، ڕۆحیان شاد و خودا بەبەھەشتیان شاد بکات

شوان کەلاری

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق