سەردانی بەڕێز محمد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق

..دوێنێ وەک و فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی بەڕێز محمد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق مان کرد

:ئەم بابەتانەمان لەگەڵ بەڕێزیان تاوتوێ کرد

پابەند بوون بە دەستور و کارنامەی کابینەکەی*

مادەی ١٤٠ و بارودۆخی کەرکوک و موصڵ و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان*

میزانیەی ٢٠٢٣ و مافە دارایەکانی ھەرێمی کوردستان ، بابەتی دەرفەتی دامەزراندن و گرێبەستەکان بەتایبەت گرێبەستانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردن*

ئەنفال و شەھیدان و پێشمەرگە*

پارەی گەنمی جوتیاران و بابەتی کشتوکاڵ و دروستکردنی بەنداو لە ھەرێمی کوردستان*

ڕێکەوتننامەی نێوان وڵاتی چین و عێراق و دروست کردنی قوتابخانە لە ھەرێمی کوردستان*

بەشە خۆراکی مانگانەی ھاوڵاتیان و باشتر کردنی موادەکانی*

……چەند بابەتێکی تر

:بەندەش نووسراوێکی فەرمی و تایبەتم لەسەر ئەنفال و داواکاری کەس و کاری ئەنفالکراوەکان پێشکەش بە بەڕێزیان کرد کە بریتی بوو لە چوار داواکاری

یەکەم / بە گوێرەی مادەی ١٣٢ ی دەستور ، قەرەبوو کردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی بەعسی ڕووخاو لەسەر ئاستی عێراق یەک پاکێجە ، بەڵام بەداخەوە سەرەڕای بوونی بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق و بە جینۆساید ناساندنی ئەنفال لەلایەن دادگاو پەرلەمانەوە کەچی کەس و کاری ئەنفالکراوەکان قەرەبوو نەکراونەتەوە .. داواکارم کار بکەن قۆناغ بە قۆناغ قەرەبوو بکرێنەوە

دووەم / داواکارم لە بەر ڕۆشنای بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق و بڕیاری پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان کە تاوانی ئەنفالیان بە جینۆساید ناساندووە ، بەڕێزتان کار بکەن بۆ بە جینۆساید ناساندنی لەسەر ئاستی جیھان

…سێیەم / ئەگەر سەرجەم مووچەی شەھیدانی ھەرێم ناخرێتە سەر دەزگای شەھیدان لە بەغداد ئەوا داواکارم مووچەی شەھیدانی ئەنفال بخرێتەسەر دەزگای شەھیدانی عێراق

چوارەم/ داواکارم ڕۆژی ٢٠٢٣/٤/١٤ کە یادی تاوانی ئەنفالە و یادەکە بەفەرمی لە ناحیەی ڕزگاری لە ناوچەی گەرمیان بەڕێوە دەچێت بەڕێزت بەشداری یادەکە بکەیت، خۆ ئەگەر بۆ گەرمیانیش نایەیت ئەوا وەک و لیژنەی شەھیدانی پەرلەمان لە مانگی چواری ساڵی داھاتوو مەراسیمی یادی ئەنفال لە قەڵای نوگرە سەلمان لە پارێزگای سەماوە ڕێک دەخەین ، داواکارم بەشدار بیت لەو یاد کردنەوە

لە کۆتایدا محمد شیاع سودانی بەڵێنی دا لە چوار چێوەی پەسەند کردنی میزانیەی ٢٠٢٣ دا ئەوەی ممکین بێت داواکاریەکان جێبەجێ بکات، تاکیدی کردەوە کە بەگوێرەی دەستور و لە کارنامەی کابینەکەیدا چارەسەر بۆ زۆربەی کێشەکان دۆزراوەتەوە ، ھەروەھا تاکیدی کردەوە کە ئەم حکومەتە ھی ھەموانە و ھەموان وەک و یەک شەریکین لە دەسەڵاتدا . لەسەر داواکاریەکانمان روونکردنەوەیداو لای خۆی یاداشتی کردن و بەڵێنی بەدووادا چوونیدا

شوان کەلاری

.ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق